له سۆران شه‌ش كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/5/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران".
باس له‌وه‌ش كراوه، تووشبووه نوێیه‌كان پێنج پیاو و ئافرەتێکن، دانیشتووی قەزای سۆرانن، لە گەڕەکەکانی برایەتی و 26ى گوڵان و کۆمەڵگه‌ی گەڵالە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبوانی پێشوون.
باس‌نیوز
