ئەمڕۆ بەیانی داعش هێرشێکی توندی کردە سەر حەشدی شەعبی و نزیكەی 38 كوژراو برینداری هەیە

ئەمڕۆ بەیانی داعش هێرشێکی توندی کردە سەر حەشدی شەعبی و نزیكەی 38 كوژراو برینداری هەیە


چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی توندیان کردە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 2-5-2020، دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی میلیشیاکان لە ناوچەکانی بەلەد و مگێشییە لە باشووری شاری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین.

هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعشدا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامیان دا، 10 چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوون.







باسنیوز
Top