مەسرور بارزانی: ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پەیامەی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توێتەر) بڵاو کردووەتەوە.
لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی وکردستاندا هاتووە: "پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا".
دەقی پەیامەکە:
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە.
باسنیوز
