سەرۆک بارزانی: بەشداری و ڕۆڵی کرێکاران لە کۆمەڵگەدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی بایەخی هەیە
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ هەینی 2020.5.1 بە بۆنەی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە.
لەو پەیامەدا کە سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی ۆخی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، جەختی کردووەتەوە بەشداری و ڕۆڵی کرێکاران لە کۆمەڵگەدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی بایەخی هەیە.
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی رۆژی جیھانیی جەژنی کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. بەشداری و ڕۆڵی کرێکاران لە کۆمەڵگەدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی بایەخی هەیە.
