دیالە.. سێ چەکداری داعش کوژران
لەمبارەوە "سادق ئەلحوسێنی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە دیالە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کەلە ناوچەکانی "نەفتخانە" و دەوروبەری دەریاچەی حەمرین لە ٨٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقووبە چەندین بازگە و بنکەیان داناوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە لە ناوچەی حەوزی حەمرین سێ چەکداری داعش کە بەڕێوەبەری هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لەو ناوچەیە بوون، کوژراون.
ماوەیەکە داعش لە سنوورەی دیالە و ناوچە کوردستانییەکان و سنوورەکانی نێوان دوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە و دەوروبەری کەرکووک هێرشە تیرۆریستییەکانی زیاتر کردووە.
دوێنێ لە هێرشێکدا بۆ سەر پۆلیسی عێراق لە گوڵاڵە دوو پۆلیس بریندار بوون.
باسنيوز
