کەلار.. دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن برنجی خراپدا گیرا
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕایگەیاند: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە سەرپەرشتیی سەرۆکی لیژنە لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕی ٣ تۆن و ٣٤٦ کیلۆگرام برنجی خراپ بوو نەشیاودا".
گوتیشی: "لەو بڕە یەک تۆن و ٧٠٠ کیلۆگرامی لە خۆشخانەی گشتیی کەلار و یەک تۆن و ٣٠٠ کیلۆگرامی لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبووندا دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەوانی دیکەش لە چەند هەرزان بازاڕێکدا بووە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست بەسەرداگرتنی برنجی نەشیاو و خراپی لە کۆگای خواردنی کۆمپانیای درووستکردنی خواردن لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون ڕاگەیاند.
باسنیوز
