سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک کۆمار:
برای بەرێزم/ کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەرێزان/ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو نیعمەت خانی حەمەی ئاورەحمان ئاغای سلێمانی
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نیعمەت خانی حەمەی ئاورەحمان ئاغا) بنەماڵەی ناوداری شاری سلێمانی و پوری بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان- مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
٢٠٢٠/٤/٣٠
