سه‌ركرده‌یه‌كى گۆڕان: ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی بوونە هۆی راگرتنی مووچە بەر نەفرەتی مێژوو دەکەون
شێخ عومه‌ر كاكه حه‌مه، ئه‌ندامى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕاى گه‌یاند: "كورد هه‌موو كات پێویستى به یه‌كڕیزى و یه‌كگرتووىی نێو ماڵی خۆى هه‌یه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ى له به‌غدا به‌خراپه باسی هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، كارێكى باش ناكه‌ن و هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌كه‌ن، چونكه به لۆمەكردنى هه‌رێمى كوردستان، دڵى نه‌یاره‌كانمان خۆش دەكه‌ن“.
ئەوەشی روون کردەوە کە باشتر وایه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له ناوخۆدا ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگرن و باسی كێشه‌كان بكه‌ن، نه‌وه‌كوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا له به‌غدا باسی كێشه‌كان بكه‌ن و به‌غدا هان بده‌ن تاوەکوو سزاى هه‌رێمى كوردستان بدات، دواجار ”ئه‌وه كارى نوێنه‌رى كورد نییه به‌و شێوه‌یه له به‌غدا كار بكات، كارى سه‌ره‌كیی نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا داكۆكیكردنه له مافى هاووڵاتیان، نه‌وه‌كوو به قسه‌كانیان نه‌هامه‌تى و كێشه‌ى دارایی بۆ خەڵکی کوردستان درووست بكه‌ن“.
سەرکردەکەی گۆڕان جەختی کردەوە کە به‌غدا بڕیارى ڕاگرتنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى داوه، ”ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كورد هۆكارى ڕاگرتنى بودجه‌ى كوردستان بن، مێژوو ڕه‌حمیان پێ ناكات و ده‌كه‌ونه به‌ر نەفرەتی مێژوو، چونكه ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى بڕینى قووتى خه‌ڵكى ده‌ده‌ن، نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان نین، نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ئەو کەسانەن كه نه‌بنه هۆكارى بڕینى بوودجه‌ى خه‌ڵكى كوردستان“.
شێخ عومه‌ر كاكه حه‌م دووپاتی کردەوە کە "بێویژدانییه هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا كار بكه‌ن بۆ بڕینى قووتى هاووڵاتیان، له كاتێكدا ئه‌وانه بۆ ئه‌وه ڕۆشتوونه‌ته پۆستەکانیان كه داكۆكى له مافى هاووڵاتیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵى كورده‌وه، به‌شێك له نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكى كوردستان كار ناكه‌ن“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە پەرلەمانتاران (سەرکەوت شەمسەدین، ئەحمەدی حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، غالب محەمەد، ڕێبوار کەریم و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە) لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، بەبێ ئەوەی رەچاوی ئەوە بکەن کە نوێنەری خەڵکی کوردستانن، بە هەموو هەوڵی خۆیان کار بۆ بەردەوامیی راگرتنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
باس‌نیوز
