ئەمشەو كازمی ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی دەخاتەڕوو
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لەمشەوەوە كازمی دەست بە دیدارەكانی دەكات لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان، لە هەمان كاتدا لەگەڵ لایەنە شیعییەكانیشدا لە گفتوگۆ بەردەوامە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەو وەزارەتانەی هێشتا یەكلایی نەكراونەتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، كازمی دەیەوێ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی متمانە بە كابینەكەی ببەخشێت، لەمبارەیەوە هەوڵ دەدات بە خێرایی كاندیدی وەزارەتەكانی یەكلا بكاتەوە.
جێی باسە دوێنێ كازمی كارنامەی حكوومەتەكەی پێشكەشی پەرلەمان كرد و ئەوانیش ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا كارنامەكەیان تاوتوێ كرد.
باسنوز
