وەزارەتی تەندروستی هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیاند
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سۆران راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی تێیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".

ئاماژە بەوەش کراوە، حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن، تووشبووی هەشتەمیش کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە.












باسنيوز



Top