سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووى گۆڕان: بەهۆی چاکسازییەوە هەندێک خاوەن بەرژەوەندی دژایەتیی کابینەی نۆیەم دەکەن
دكتۆر سابیر ئیسماعیل، ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ڕاى گه‌یاند: "ئه‌م كابینه‌یه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ نه‌یار نییه و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندىی خۆیان دژایهتىی پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن، كاتێك زانییان سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لە چاکسازی دەکاتەوە، کەوتنە ڕێگەی جۆراوجۆر بۆ دژایەتیکردنی ئه‌م كابینه‌یه تاوەکوو چاکسازی پێ جێبەجێ نەکرێت“.
بە بڕوای سەرکردەکەی پێشووی گۆڕان، ئەو تاقمەی نێو یه‌كێتى ”كه ماوه‌یه‌كه بانگه‌شه بۆ دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه كوردستان پارچه پارچه بێت، بێگومان ئه‌وه مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه و خه‌نجه‌رێكه له جه‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌درێت، ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌یی ڕوو بدات، ئه‌وكاته گه‌لى كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵى سفر، بۆیه دوو ئیداره‌یی كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه و هیچ كه‌سێك سوود له دوو ئیداره‌یی هه‌رێمى كوردستان نابینێت“.
پرسیاری ئەوەشی کرد کە ئاخۆ کێن ئەوانەی پشتیوانیی لەو تاقمەی نێو یەکێتی دەکەن و گوتی: ”ئەوانە وڵاتانی ئێران و تورکیا و هەرێمین؟ چونکە ئەو وڵاتانە دەمێکە تامەزرۆی ئەوەن کە ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌بار بچێت و هه‌میشه به‌دواى ئه‌وه‌بوون كورد كێشه‌ى نێوخۆیی هه‌بێت، تاوەکوو ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن“.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لەم دواییانەدا تاقمێکی نێو یەکێتی کە لاهوور جەنگی سەرپەرشتیان دەکات، هەر ڕۆژەی بە پاساوێک باسی دوو ئیدارەیی یان لامەرکەزی دەکەن.
باس‌نیوز
