له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 94 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 71 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 28 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، 983 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 94 هه‌زار و 640 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 75 هه‌زار و 103 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
