قایمقامی سۆران: لە دوو هەفتەدا 191 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون

قایمقامی سۆران: لە دوو هەفتەدا 191 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون
قایمقامی قەزای سۆران ئاشکرای دەکات لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی سەرپێچیكردنەوە لە سنووری قەزاکە 191 شوێن داخراون.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران ڕایگەیاند: "بەداخەوە حاڵەتی بڵاوبوونەوەی كۆرونا هەموو جیهانی سەرقاڵ كردووە پێویستە خەڵكیش پابەندی ڕێنماییەكان بن و وەك دەشزانین لە قەزای سۆران 10 حاڵەتی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا تۆمار كراوە و ئێمەش ڕێكارەكانی خۆپارێزیمان گرتووەتە بەر".

ڕاشی گەیاند: "لە دوو هەفتەی ڕابردوودا191 شوێن بەهۆی سەرپێچیكردن داخراون و 270 ئۆتۆمبێلیش بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكان دەستی بەسەر داگیراوە و خاوەنی 19 شوێنیش سەرپێچی ڕێنماییەکانیان كردووە و هەرکام بە پێبژاردنی 545 هەزار دینار سزا دراون و 373 مەتر چوار گۆشە لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە پاک کراوەتەوە".

داواش لە هاووڵاتیان دەكەین كە تكایە پابەندی ڕێنمایەكان بن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.











باسنیوز


Top