پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، پیاوێک تەمەن 49 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 23 ساڵ و کچێکی 14 ساڵ لە قەزای سۆران لە گەڕەکی 26 گوڵان تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن 67 ساڵییە لە ناحیەی سمیلان. تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن 18 ساڵییە لە تەلار سیتی لە ناحیەی کەسنەزان، لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە. ھەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
K24
