تاریق حەرب: نابێ بە هیچ شێوەیەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت
حەرب لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "کوردستان ٢٤" گوتی "مووچەی فەرمانبەران بۆ به‌رپرسان و لایەنە حکومییەكان خەرج ناکرێت، بەڵکو مافێكی ره‌وای فەرمانبەر و خێزانەکانیانە، بۆیە نابێ بە هیچ شێوەیەك ببڕدرێت".
پسپۆرە یاسایی و دەستوورییەكەی عێراق گوتیشی ئەگەر مەرجی رادەستکردنی نەوت و داهاتەکانیش هەبێت، نابێ ئه‌م مه‌رجانه بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران ببەسترێنەوە.
تاریق حەرب ره‌خنه‌شی له ماده‌ی 10ی ده‌ستووری عێراقیش گرت كه تایبه‌ته به بودجه و گوتی ئەم ماده‌یه پارێزگاری له مافه داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته پرسی مووچه له هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بودجه جیابكرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا كە ناشێ كێشه سیاسییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵك هه‌بێت، كه به گوته‌ی خۆی هۆكاری سیاسییش رۆڵێكی كارای له‌و كێشه‌یه‌دا هه‌بووه.
هەروەها گوتی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له به‌غدان، ئەم شاندە نابێ رێگه بده‌ن حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌م هه‌نگاوه بنێت و پێویسته كێشەی مووچەی فەرمانبەران یه‌كلایی بكەنەوە.
لەبارەی پشكەكانی هەرێمی كوردستانیش لە حكوومەتی نوێی عێراق گوتی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره دەبێت كە به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیر له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم دیاری بكرێت.
باسنيوز
