كاركردن له چهند پرۆژهیهكى گرنگى ڕێگاوبان بهردهوامه
زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتهجێكردن ڕایگەیاند: "وێڕای قەدەغەی هاتوچۆ و قەیران، چەند پرۆژەیەکی گرنگ کاریان تێدا دەکرێ، ئێستا كاركردن لە ڕێگای کەلار - سلێمانی بەردەوامە، لە هەولێر ڕێگای گۆپاڵ - هەولێر كارى لێ دهكرێ، هەردووکیان ڕێگای ستراتیژین، لە سلێمانیش قۆناغی دوومی ڕێگای دووکان - سلێمانی کاری تێدا دەکرێت".
ئهوهشى خسته ڕوو: "دوای ئەوەی لافاو لە ڕێگاو پردەکانی دهۆکی دا، ئێستا كار بۆ چاککردنەوەی ئەو شوێنانە دهكرێ،پردێک بەهۆی لافاو لە نێوان فایدە و مووسڵ لایەکی ڕۆیشتبوو، چاک دەکرێتەوە، چەند ڕێگایەکیش زیانیان بەرکەوتووە، چاک دەکرێنەوه".
زانا عوزێری ڕوونیشى كردهوه، كه لە دەوروبەری هەولێر چەند ڕێگایەک نۆژەن دەکرێنەوە و کاری چاکكردنهوهكانیش بەردەوامە، پێچەکانی ڕێگای ههولێر - پیرمام چاک دەکرێنەوە، كارى چاككردنهوه له ڕێگای هەولێر - پردێش بهردهوامه، بە گشتی لە هەر سێ پارێزگا چاککردنەوە بەردەوامە".
بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتهجێكردن ئاماژهى بهوهش دا: "ئەگەر کۆرۆنا و قەیران نەهاتبانە پێش، پلانی پرۆژەی باش ئامادەکرابوون"، گوتیشى: "پلان هەبوو جووتسایدی هەولێر - سلێمانی تەواو بکرێ، بڕیار بوو له دەربەندی گۆمەسپان بۆ هەولێر ڕێگاکە فراوان بکرێ و قیڕتاو بکرێتەوە، هەروەها جووتسایدکردنی ڕێگای سلێمانی پارچەیەک مابوو لە خەلەکان بۆ دووکان، ئەویش وەستاوە".
جهختى لهوهش كردهوه، بەشێوەیەکی کاتی کارکردن لە هەموو ئەو شوقانە وەستاوە، کە بۆ کرێچی و فەرمانبەران دروست دەکرێ.
باسنیوز
