ئەڵمانیا دەست بە مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.4.29 له درێژه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کۆ بوونەتەوە و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان و به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوانیان تاوتوێ کردووە.
کۆبوونەوەکە له باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووە و لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی و ژماریه‌ك له ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازییان له تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له كۆڵۆنێڵ پاسکال و كۆڵۆنێڵ بروسک.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه تیمه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایان گه‌یاندووە، به‌رده‌وام ده‌بن له راوێژکاری و مەشق و راهێنانه‌كان به هێزەکانی پێشمەرگە و هه‌هانگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی پێشمەرگە، له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی چاكسازی سوپاسی هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیان كردوووە و جه‌ختیان كردووته‌وه كه درێژه‌دان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان خزمه‌ت به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات.
باسنيوز
