مامۆستایهكی زانكۆ: هیچ كات كوردستان لهبهرهی دژیه دیالۆگ نهبووه ..کابینەی (نۆ)بڕگەی (٩) ی کارنامەکەی تەرخان کرد بۆ سفرکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا وهەولێر
مامۆستایهكی زانكۆ ئاماژه بهوه دهكات كوردستان بهرهی دیالۆگی ههڵبژاردووه و لهو پێناوهشدا لهكارنامهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمه ئاماژهی پێدراوه.
د.رێبین سهلام، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی بۆ (گوڵان)گوتی: "ئێران و ئهمهریكا ئەو دوو وڵاتەی زۆرترین هەژمونیان هەیە لەسەر عێڕاق گرژی پەیوەندییەکانیان گەیشتۆتە لوتکە وئێران بوەتە تەرەفداری جەمسەری دووەمی ئابوری جیهان کە صین وهاوپەیمانەکانیەتی دژی ئەمریکا وەک ئیمپراتۆریەتێکی هاوچەرخ شەڕی سەپاندنی هەژمونی زلهێزەکانە وسەرجەم ناوچەکە بڵێسەی ئاگرێکی گەورە گرتویەتیەوە، رێک ئالەم دۆخەدا هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی بێ لایەنانەی هاوسەنگی گرتۆتە بەر ونایەوێت ببێتە تەرەفداری ئەو کێشە ئەویش لەبەر ئەم هۆکارانە: یهكهم ئامانجی شەڕەکە: ئەوەی دەگوزەرێت بریتیە لە شەڕی هەژمونگەرایی لە نێوان (ئێران وئەمریکا) لەبەرئەوەی شۆڕشەکانی کوردستان لە پێناو سەپاندنی هەژمووندا نەبووە وهیچ کاتێک بستە خاکێکی کەسمان نەویستووە.دووهم هۆکاری مێژوویی: هەردوو لا بە دۆست وهاوپەیمان دەزانین، ئێرانیەکان لە شۆڕش وئەمریکیەکان لە راپەڕینمان هاوکاربوون. سێییهم: هۆکاری مەزهەبی: زۆربەی کوردستانیان سوننە مەزهەبن، بۆیە ئەو پاڵنەرە ئاینیە مەزهەبیە لە ئارادا نیە کە هانی تەرەفداربوونی بدات. چوارهم هۆکاری لۆژیکی: ئێمە ئەگەر بەشداری ئەو تەنگژانە ببین لە لایەکەوە لە زیان زیاتر هیچ سودێک نابینین وئێمەش بەقەدەر ئەو ئاڵۆزیانە نین".
گوتیشی: "گرژی و ئاڵۆزی ئهم دواییهی نێوان ههولێرو بهغدا پهیوهندی به خاڵێكهوه ههیه ئهویش نهگهرانهوهیه بۆ دهستوور و یاسا بهغدا جیالهوهش نایهوێت پابهندی رێككهوتنهكان بێت دهنا برینی بودجهی كوردستان فشاری سیاسییه لە نێو ئەم هەموو کەند ولەند وئاڵۆزیانەدا کابینەی ((نۆ))ی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەنابی کاک مەسرور بارزانی بڕگەی (٩) ی کارنامەکەی تەرخان کرد بۆ سفرکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا وهەولێر،لە بەرامبەردا بەرێز (عادل عبدالمهدی)ش ئەو کات ئامادەیی خۆی بۆ هەمان مەبەست نیشان دا، واتە بڕیاری سیاسی چێ بوو بە تایبەتی پاش یەکەمین سەردانی فەرمی جەنابیان بۆ بەغدا وەکو سەرۆک وەزیران، پاشان هەردوولا چونە دانوستانێکی دوور ودرێژی هونەریەوە کە لە مانگی دوو (شوبات) ٢٠١٩ دەستی پێ کرا هەتا کۆتایی هەمان ساڵ ٢٠١٩ ودەست لە دەست لەکارکێشانەوەی بەرێز عادل عبدالمهدی بەردەوام بوو".
راشی گهیاند: دەرئەنجامە هونەریەکەی کاری دوور ودرێژی ئەم لیژنەیە هاوپێچ کرا لەگەڵ پڕۆژە بودجەی (٢٠٢٠) کە هەر وا لە دۆڵابەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا ماوەتەوە ورەوانەی پەرلەمان نەکراوە لەبەر دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، ئەم رێککەوتنە لە نێوان دوو کەسایەتی واتایی حکومەتی هەرێم وحکومەتی فیدراڵیدا کراوە وپتر لە (١٠) مانگ کاری هاوبەشی هەردوولایە وهەر کابینەیەکی کاتی بێتە ئاراوە لەرووی یاساییەوە پێویستە پێوەی پابەند بن، بەڵام بەهۆی تێکچونی پەیوەندی لایەنە شیعەکان ودەست لەکارکێشانەوەی بەرێز عادل عبدالمهدی ئەم رێککەوتنە کە تاکە رێککەوتنی راستەقینەی عێڕاقە وئامانجیەتی کێشە کەڵەکە بووەکان سفربکاتەوە، ئەو لایەنە شیعانەی لە دۆسییەی گەندەڵیەوە گلاون، بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی لوتیان تێ ژەنیوەو پێیان قوت ناچێت .
