شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق كۆدەبێتەوە
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت به بانگێشتی عادل عەبدولمەهدی و بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی حکوومەت گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا. بڕیاره ئەمڕۆ شانده‌كه، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مەریكا له عێراق كۆببنه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت سامر غه‌زبان، و دواتر شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، و هه‌روه‌ها دواتریش له‌گه‌ڵ نووری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه كۆده‌بنه‌وه.
K24 -
