هیلاری کلینتۆن پشتیوانی خۆی بۆ رکابەرەکەی ترەمپ دەربڕی

هیلاری کلینتۆن پشتیوانی خۆی بۆ رکابەرەکەی ترەمپ دەربڕی
هیلاری کلینتۆن خانمی یەکەمی پێشوتری ئەمریکا و سەرکردەی دیاری دیموکراتەکان پشتیوانی خۆی بۆ جۆبایدن رکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ دەربڕی.

هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریکا و سەرکردەی دیاری دیموکراتەکان پشتیوانی خۆی بۆ جۆبایدن رکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ دەربڕی


بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریکا و سەرکردەی دیاری دیموکراتەکان پشتیوانی خۆی بۆ جۆبایدن رکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ دەربڕی.

هیلاری کە لەخولی پێشوی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا رکابەری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بو بەچەند دەنگێکی کەم هەلبژاردنەکەی دۆڕاند لەمیانی چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆی نێوان خۆی جۆبایدندا رایگەیاند،" دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو هەزاران کەسەی کە پشتیوانی تۆ دەکەن بۆ ئەوەی ببیت بەسەرۆکمان."

زۆر خۆشحاڵ دەبم ببمە هاوبەشی سەرەکی هەڵمەتەکانی هەلبژاردنی بایدن

هیلاری وتیشی، زۆر خۆشحاڵ دەبم ببمە هاوبەشی سەرەکی هەڵمەتەکانی هەلبژاردنی بایدن نەک تەنها بۆ پشتیوانیکردنی، بەڵکو بۆ رونکردنەوەی چەندین پرسی گرنگ کە بۆ داهاتوی ئەمریکا پێویستن.



بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت و تائێستا وەک دەردەکەوێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان دەبێت و جۆبایدنی جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکاش رکابەری سەرەکی ترەمپ دەبێت لەپارتی دیموکراتەکان.

پێشتریش، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ بایدن دەربڕی.








خەندان-
Top