راگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاك بوونه‌وه‌ی 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای له په‌تاكه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی، 2 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.
هه‌وره‌ها گوتی: پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئه‌و 2 تووشبووه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تا ئێستا كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له شاری هه‌ولێر له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌شته 161 كه‌س.
K24
