ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: هەندێک حزب لە سەرکەوتندا شەریکن و لە تەنگانەشدا خۆدەدزنەوە
لەم ڕۆژانە، لاهوور جەنگی کە سەرکردایەتیی تاقمێکی خۆفرۆش دەکات، لە ڕێگەی میدیاکانیەوە و بە بڵاوکردنەوەی درۆ و هەواڵی ناراست، شەڕێکی لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.
لە بەرامبەردا نوورى حەمه‌عەلى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاى گه‌یاند: "له سه‌ركه‌وتنەکاندا هه‌موو حزبه‌كان شه‌ریكن، کە دۆخێكى ناله‌باریش بێته پێشه‌وه، هه‌ر پارتى بە به‌رپرسیار ده‌زانن و تاوانبارى ده‌كه‌ن، بەڵام ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه، چونکە له هه‌ر كارێكى باش و خراپى ئه‌و وڵاتەدا، ده‌بێت هەمووان به‌شدار و به‌رپرسیار بین".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ڕاشی گه‌یاند: "پێم وایه هه‌ر كه‌سێك دژى حكوومه‌ت بوەستێتەوە، ئه‌وا دژى خۆى ڕاوه‌ستاوه، جا هه‌ر لایه‌نێك بێت و خه‌ڵك هان بدات، ئه‌وا پێش هه‌موو شت دژى خۆى وه‌ستاوه‌وه و حزبه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تیش كاتێک شتێك له ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا نه‌بێت، ئه‌وانیش غه‌در ده‌كه‌ن دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستنه‌وه، چونكه دۆخه‌كه به‌رۆكى هه‌موو دونیاى گرتووەتەوە و ئێمه‌ش بەشێکین كه ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌مان تووش بووه، گه‌لى كورد زۆر نه‌هامه‌تیى به‌سه‌ر هاتووه و بە دڵنیاییەوە ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێنین".
باس‌نیوز
