لە هەولێر کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، چوار پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ لە نێویاندا پیاوێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
روونیشکراوەتەوە، ئەوانی تر ھەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن و بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.
باسنیوز
