ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 200 کەس لە کەمپی دارەشەکران راگەیاندرا

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 200 کەس لە کەمپی دارەشەکران راگەیاندرا
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی خەبات ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 200 کەسی لە کەمپی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر راگەیاندرا.

تەندروستی خەبات لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 200 کەسی لە دەوروبەری ماڵی تووشبووەكەی کەمپەکە پاك و نێگەتیڤ دەرچوون.

روونیشکراوەتەوە، دەبێت ئەم ڕێكارانەی كە پێشتر گیراونەتەبەر بەردەوام بێت بۆ پاراستنی دانیشتووانی كەمپی دارەشەكران لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

رۆژی یەکشەممە 26-04-2020، وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی پیاوێكی 32 ساڵانی کەمپی دارەشەکرانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.










باسنیوز



Top