لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردەوە کە شاندەکە پاش بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی ئەنجام دەدات و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکات.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە شاندەکە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، لایەنە سیاسییە شیعییەکان و باڵیۆزی وڵاتان و نێردە دیپلۆماتییەکان کۆدەبێتەوە.
هەر لەمبارەیەوە د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
روونیشی کردەوە کە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق پرسی بودجە و ئەو گرفتانەش تاوتوێ دەکات کە لە نێوان هەردوولا هاتوونەتە ئاراوە.
باسنيوز
