له‌ كۆیه‌ شیشێکی گۆشتبرژاندن لە قورگی منداڵێک ده‌رهێنرا

له‌ كۆیه‌ شیشێکی گۆشتبرژاندن لە قورگی منداڵێک ده‌رهێنرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ كۆیه‌ شیشێکی گۆشتبرژاندن لە قورگی منداڵێک ده‌رهێنرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دەرهێانی شیشێکی گۆشتبرژاندن لە قورگی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د. خالید، لە ئەنجامی یاریکردن بەشێوەی قولاب لە قورگی عاسی ببوو".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "پرۆسەی دەرهێنانەکە لەلایەن د. کاوە سابیر، پزیشکی شارەزای قورگ و لووت و گوێ و د. وەلید باقر، پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی و یوسف ئەحمەد، پزیشکی نیشتەجێی خولاو و کارمەندانی تەندروستیی بەشی فریاکەوتن بە سەرکەوتوویی بەبێ نەشتەگەری، ئەنجام درا".

ته‌ندروستیی كۆیه‌ داوا لە هاووڵاتییان دەکات: "ئاگاداری منداڵەکانیان بن و نەهێڵن یاری بە تەنی ترسناک بکەن".












باسنيوز



Top