سلێمانی.. بکوژانی کچەکەی گەڕەکی چوارچرا دەستگیر کران

سلێمانی.. بکوژانی کچەکەی گەڕەکی چوارچرا دەستگیر کران
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ڕايگەیاند: "پاش ئەوەی لە چەند شەوی ڕابردوودا کچێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی بە فیشەک کوژرا، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا تۆمەتباران و ئەمجامدەرانی ڕووداوەکە دەستگیر بکرێن".

گوتیشی: "ئێستا ھەر یەک لە تۆمەتباران (ن. أ. ح) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و (م. أ. م) لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٧ و (ک. أ. م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون".

ئاماژەی بەوەش دا "ھەروەھا دەست گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بە تۆمەتباران بووە و تاوانەکەیان پێ ئەنجام دراوە".











باسنيوز




Top