بکوژی کچە 20 ساڵەکەی سلێمانی دەستگیر کرا
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، پاش ئەوەی چەند شەوێک لەمەوبەر کچێک لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، توانرا لەماوەیەکی کەمدا و کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستگیر بکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ن، أ، ح) لەدایکبوی 1993 و (م، أ، م) لەدایکبوی 1997 و (ک، أ، م) لەدایکبوی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
ھەروەھا دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بەتۆمەتباران بووەو تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.
K24
