د. دلۆڤان محه‌مه‌د: له هه‌ولێر ته‌نیا ڕه‌وشى یه‌ك تووشبووى كۆرۆنا باش نییه
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌ولێر زۆربه‌یان باشن و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستییان ته‌واو كردووه، پزیشكانیش له نزیكه‌وه ئاگاداریانن".
گوتیشى: "له هه‌ولێر ته‌نیا ڕه‌وشى یه‌ك تووشبووى كۆرۆنا باش نییه، كه دوو ڕۆژ پێش ئێستا ده‌ركه‌وت تووشى كۆرۆنا بووه، ئێستا تووشبووه‌كه بارى هه‌ناسه و پله‌ى گه‌رمیی جه‌سته‌ى ناجێگیره و پزیشكانیش له نزیكه‌وه ئاگادارى تووشبووهكهن و چاره‌سه‌رى پێویستى پێ ده‌ده‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئێمه له هه‌ولێر به‌پێى پرۆتۆكۆلى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبووه‌كان ده‌رمانى هایدرۆكسى كلۆری كوین و ئه‌زیسرۆمایسین و ڤیتامینات به تووشبوان ده‌ده‌ین، له سه‌رتاسه‌رى عێراقیش ئه‌و ده‌رمانانه به تووشبووه‌كان ده‌درێت".
له‌باره‌ى باشترین جۆرى ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا، د. دلۆڤان محه‌مه‌د گوتى: "به‌شێوه‌یه‌كى گشتى تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكى تایبه‌ت، یان ده‌رمانێكى كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه، ئه‌و ده‌رمانانه به‌پێى توێژنه‌وه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان كه له وڵاتانى دیكه كرابوو، له‌سه‌ر ئه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه".
ڕوونیشى كرده‌وه: "تا ئێستا له هه‌ولێر 177 تووشبووى كۆرۆنا تۆمار كراوه،159یان چاك بوونه‌ته‌وه و ته‌نیا 18 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌دا ماون، بۆیه ده‌توانین بڵێن ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبووه‌كان به‌كار ده‌هێنرێ، تا ڕاده‌یه‌كى باش سه‌ركه‌وتوو بووه".
باسنيوز
