سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە

 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان، بۆ دەست پێکردنەوەی کۆبوونەوەکان، کۆ دەبنەوە.

محەمەد ئێلخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 29-4-2020، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە.

محەمەد ئێلخانی لەبارەی تەوەرەکانی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە، رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان و ئەو پرۆژانەی بڕیارە لەو وەرزەدا کاریان لەسەر بکرێ، دەکرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پەرلەمان کۆبوونەوەکانی خۆی راگرتووە و تا ئێستا دیار نییە کەی دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە.





باسنيوز
Top