ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لەبارەی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ
لە راگەیاندراوەکەی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هاتووە: "نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه جیاكارییه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورو ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و سزادانی به‌كۆمه‌ڵ و فشاری سیاسییه".
روونیشکراوەتەوە، "ناكرێت هه‌ركاتێك باوردۆخێكی سیاسیی و گۆڕانگارییه‌ك بێته پێش و هه‌ڵبژاردن وپێكهێنانی حكوومه‌تی تازه باس بكرێ، ڕاسته‌وخۆ وەك فشار و مزایده ده‌ست بۆ ماف و شایسته و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببرێت له به‌غداوه".
دەقی راگەیاندراوەکە:
به‌داخه‌وه له كاتێكدا هه‌موو جیهان و وڵاتان له ئێستادا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی خۆیان له‌په‌تای كوڕۆناو دابین كردنی ژیان و سه‌لامه‌تیان، به‌ڵام له‌و قۆناغه سه‌خته‌و ناسكه حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌جیاتی هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنی ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له موچه‌و بودجه‌و ئه‌وانی تر، كه‌چی بێ ڕه‌چاو كردنی ئه‌و بارودۆخه به‌فه‌رمانێك له ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵساون به ڕاگرتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند به بیانوی ڕێكاری یاسایی و ئیلتزام نه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت به‌ڵام ناكرێ له كاتی بونی هه‌ر ناكۆكی و هاتنه پێشی هه‌ر بارودۆخێك و گۆڕانكاریه‌كی سیاسی ده‌ست بۆ موچه‌ی هاوڵاتیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببرێت و وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ‌و په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی و ڕێكاری یاسایی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكه‌ن نه‌وه‌ك هاوڵاتی بكرێته قوربانی ناكۆكیه‌كان له‌پێناو وه‌رگرتنی به‌ش وپشكی زیاتر له حكومه‌ت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو ڕێكه‌وتنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی به‌ڕێز عادل عبدالمهدیه كه رێكه‌وتن كرابوو له‌كاتی بونی ناكۆكی و كێشه‌ی سیاسی ده‌ست بۆ موچه‌ی هه‌رێم نابرێت و به‌هیچ شێوه‌ك مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له ململانێ سیاسیه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌نگاو ده‌نێن و پێشلی ده‌ستورو ڕێكه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوو ده‌دات له عێڕاق درێژ كراوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی كابینه‌كانی تری دوای ساڵی 2003ی به‌غدایه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو ساڵێك به بیانوهك و له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بڕین و نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ن و ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌ته‌ش بۆ عێڕاقی تازه‌ی دوای ڕوخانی رژێمی به‌عس مه‌ترسیداره‌و ناكرێ هێشتا خه‌ڵكانێك و هه‌ندێ گروپ و لایه‌نی سیاسی هه‌بێت له‌عێڕاق هێشتا به نه‌فه‌سی جیاكاری و تاكڕه‌وی و غه‌در كردن له به‌شێكی تر بیر بكه‌نه‌وه، به‌لای ئێمه‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌و جۆره كارانه هیچ كه‌متر نیه له‌گه‌ڵ جینۆسایدكردنی هاوڵاتیان كه له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی ڕابردوو به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا چونكه جینۆساید كردن ته‌نها كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ نیه به‌ڵكو برسی كردن وبڕینی بژێوی ژیان و قوتی منداڵ و هاوڵاتی به كۆمه‌ڵ جۆرێكی تره له جینۆساید به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ وسزادانی به‌كۆمه‌ڵه و فشاری سیاسییه، وه پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافی مه‌ده‌نی و سیاسه‌كان و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه له‌ساڵی 1966 ده‌رچووه‌و وه ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1971 پاپه‌ند بوه پێوه‌ی هه‌روه‌ها دژی رێكه‌وتنامه‌ی نه‌هێشتنی جیاكاری له كاری فه‌رمانبه‌ری یه كه‌له ساڵی 1957 ده‌رچوه‌و له سالی 1959 عێڕاق په‌یوه‌ست بونی خۆی راگه‌یاندوه كه‌واته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێڕاق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و موچه‌و شایسته داراییه‌كانیان پێ بدرێت، به پێی رێكه‌وتنامه‌ی یه‌كسانی له موچه و كرێ ومافی دارایی كه له‌ساڵی 1953 ده‌رچوه وه عێراق 1963 پێوه‌ی پابه‌ند بوه‌و هه‌روه‌ها به‌پێ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تی عێڕاقیش كه هه‌موو هاوڵاتیانی عێڕاق هاوبه‌شن له‌ماف و ئه‌ركدا.
ئه‌وه‌شی گرنگه بۆ لایه‌نه كوردستانیه‌كانی كه له‌به‌غدا له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه، ئه‌و قۆناغه له‌هه‌موان ده‌خوازێ كه‌له‌یه‌ك به‌ره بن بۆ داكۆكی له ماف و موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی هه‌رێمی كوردستان، نابێت ڕێگه به‌هیچ لایه‌ن و كوتله‌یه‌ك بده‌ن له‌دژی هه‌رێمی كوردستان كاربكات ده‌ست بۆ بڕینی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببات، پێویسته یه‌ك ڕیزبن ودووربن له یه‌كتر تۆمه‌تباركردن چونكه له‌و ململانێ یانه هاوڵاتییان ده‌بنه قوربانی وئاكامهشی به‌خراپ به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بێ جیاوازی ، ئه‌و كه‌س ولایهنانهشی داكۆكی له‌ماف و موچه‌ی هاوڵاتیان نه‌كات به‌پرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر مێژوو وخه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌نگده‌ران و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌خه‌ڵكیان داوه.
لای خۆشمانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان له به‌غدا له پێناو دابین كردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگری كردن له ده‌ست بردن بۆ موچه‌و مافه‌كانی هاوڵاتیان.
ضیا‌ء بطرس صلیوا
سەرۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
27 ی نیسانی 2020
باسنيوز
