وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".

روونیشکراوەتەوە، چوار لە تووشبووان لە هەمان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە کە ئافرەتێكی تەمەن ٣٦ ساڵ و سێ منداڵی تەمەنەکانیان 11 و 15 و 16 ساڵانن دانیشتووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان، تووشبووەکەی پێنجەم پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیارییە و بەرکەوتەی تووشبووێکی دوێنێی شاری هەولێرە.










باسنیوز


Top