له چه‌ند شوێنێكى هه‌ولێر 600 سامپڵ بۆ پشكنینى كۆرۆنا له خه‌ڵكى وه‌رگیرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/4/2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی ده‌شتى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، ئه‌مڕۆ له ته‌لار سیتیی هه‌ولێر 200 سامپڵ بۆ پشكنینی په‌تاى كۆرۆنا، له ماڵ و كۆڵان و دووكان و شوێنه گشتییه‌كان له خه‌ڵكى وه‌رگیران، 200 سامپاڵیش له كه‌می قوشته‌په وه‌رگیران.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی خه‌بات، له ڕاگه‌یاندراوێكدا باسى له‌وه كردووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له كه‌مپى داره‌شه‌كران، 200 سامپڵ له دانیشتوانى كه‌مپه‌كه وه‌رگیراون.
ئه‌و وه‌رگرتنى سامپڵ و پشكنینانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا دواى ئه‌وه دێت، شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا، دوو كه‌س له هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوونه.
باسنيوز
