لە ئەگەری بڕینی كارەبای ئێران ناوچە كوردستانییەكان تووشی بێكارەبایی دەبن
ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شارۆچكەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین رایگەیاند: "شاری خانەقین و بەشێكی بەرچاو لە ناوچە كوردستانییەكانی دیالە، سوود لەو بڕە كارەبایەی ئێران وەردەگرن كە بەرپرسانی پارێزگای دیالە ماوەی 10 ساڵە بەپێی رێكکەوتنێك کە لەڕێگەی ئێرانەوە بۆ پارێزگای دیالە دابینیان كردووە."
گوتیشی: "لە ئەگەری رێگەنەدانی ئێران بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ ناوچە جیاجیاكانی دیالە و لە نێویاندا ناوچە كوردستانییەكان، گرفتی كەمیی كارەبا لە ناوچە كوردستانیەكان سەرهەڵدەدات."
لێدوانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارەبای قەرەتەپە لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا لەسەر بنەمای پێشێلکاریی گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران جەخت لەوە دەكەنەوە تا 26 ی مانگی داهاتوو رێگە بە عێراق دەدەن كارەبا و غازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بكات، لەو بارەشەوە ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بە لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە.
باسنیوز
