دهزگاى خێرخوازیی بارزانى: تووشبووەکەی دارەشەکران لەناو کەمپ نەبووە
ئهمڕۆ دووشهممه 27/4/2020، دهزگاى خێرخوازیی بارزانى، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و، تێیدا هاتووه: "لە ڕۆژی 18/4/2020، ئەو پەنابەرە بە مەبەستی کارکردن لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی دارەشەکران کردووە کە کەمپەکە بەجێ بهێڵێت و پێی ڕاگەیەندراوە کە لەماوەی کەرەنتینەدا بۆی نییە بگەڕێتەوە کەمپ، ئەم رێوشوێنە بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرجەم دانیشتوانی کەمپ جێبەجێ کراوە.
ئهوهش خراوهته ڕوو: "پاش نۆ ڕۆژ لە جێهێشتنی کەمپ، پەنابەری تووشبوو بە كۆرۆنا بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ کەمپ داوایەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی دارەشەکران دەکات و داوای لێ دەکرێت، تێستی کۆرۆنا بکات، پێش ئەوەی بتوانێت بێتەوە ناو کەمپەکە، دوای تێستی کۆرۆنا دەرکەوت کە ئەو پەنابەرە یەکێکە لە هەڵگرانی ڤایرۆسەکەیو و ڕێگری کرا لە گەڕاندنەوەی بۆ ناو کەمپی دارەشەکران و بەو پێیەش هەتاکوو ئێستا دانیشتوانی کەمپەکە مەترسیی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر نییە و قەدەغەی هاتوچۆش تا بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت".
دهزگاى خێرخوازیی بارزانى ڕوونیشى كردووهتهوه، تێستی کۆرۆنا بۆ خێزانی ئەو تووشبووە کراوە، ئەمڕۆ دووشهممه 27/4/2020، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تێست بۆ دانیشتوانی کەمپی دارەشەکران دەکرێت.
باسنیوز
