هەولێر.. لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا 100 هەزار دار و گوڵ چێندراوە
ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پارک و ئەندازەکانی هەولێر ڕایگەیاند: "لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا هەزاران گۆڵیان چاندووە و قەدەغەی هاتوچۆ وای نەکرد ئێمە بوەستین، بەڵکوو لەو ماوەیەدا سەرەتا 60 هەزار گوڵ و دارمان چاند و دواتر گەیشتە پلانی کۆنایی بووە 100 هەزار".
ڕوونیشی کردەوە: "ئەو 100 هەزارە دابەش دەبێتە سەر 4 جۆر دار و 5 جۆر گوڵ و بۆ چاندنی ئەو گوڵ و دارانە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر هاوکار بووە و کارمەندەکانیشمان لەخۆبردووانە کاریان کردووە، جگە لە چاندنی ئەو دار و گوڵانە، خزمەتی پارک و باخچەکانیش کراوە".
جەختی کردەوە ئەوەی کردوویانە بە مەبەستی زیاتر بایەخدان بووه بە سەوزایی و شەقام و دوورگەی ناوەندی و پارکەکان و گوتیشی:" ئامانجی ئێمە لەو کارە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاککردنی هەوا و جوانکردنی شارە".
باسنیوز
