كاروان سوورچی: جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی کوردستان ئاساییە
کاروان سورچی، گوتەبێژی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "ئێستا لە دەروازەكان هەموو جووڵەیەكی بازرگانی ئاسایی وە هەموو جۆرە كاڵا و شتوومەكێک كە بۆ ژیانی ڕۆژانە پێویستن، لە ڕێگای دەروازە سنوورییەكانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەکرێن و ئێستا جووڵەی بازرگانی ئاسایی بووەتەوە و وەك سەردەمی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕونایە".
ڕاشی گەیاند: "ئێمە لە بەرنامەمان دایە لەگەڵ سەرجەم بازرگانان كۆ ببینەوە بۆ ئەوەی نەهێڵین لە مانگی ڕەمەزان و بەرلە هاتنی جەژن، نرخی كاڵاكان گران بکرێن و هەر كەسێكیش نرخی كاڵاكان گران بكات تووشی سزا دەبێتەوە".
ڕوونشی كردەوە: "لەگەڵ ئەوەی کێشەیەک لە نێوان هەرێم و بەغدا ساز بووە لەسەر نەناردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان، بەڵام وەك یەكێتیی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەکن دڵنیایی دەدەین كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی خاڵە سنورییەكانەوە بەردەوامە، هاوکات ئەو كاڵایانانەی بۆ شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەڕۆن، بەردەوامن".
باسنیوز
