شاندی دانوستانكاری هه‌رێم و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان لە پەرلەمانی عێراق له‌ كۆبونه‌وەدان

شاندی دانوستانكاری هه‌رێم و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان لە پەرلەمانی عێراق له‌ كۆبونه‌وەدان
به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران هه‌رێمی کوردستان شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ بەغدا و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ن.

كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردنی ده‌ره‌نجامی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، به‌تایبه‌ت پرسی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز.

هه‌فته‌ی رابردو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان دوێنی له‌گەڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه.


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی دوێنێیدا لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان باسی لەسەردانی شاندی حکومەتی هەرێم کرد بۆ بەغداو رایگه‌یاند، "بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەمانگی 12ی 2019 لەسەر بودجەی ساڵی 2020، هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەمو نەوتەکەی رادەستی بەغدا بکات، بەمەرجێک حکومەتی عێراق سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم رەوانە بکات، ئەوەشیان بەشاندی دانوستانکاری بەغدا راگەیاندوە".

ئاماژه‌ی بەوەشکرد، نوسراوێکی فەرمییان گەیاندوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ ئەوەی رەزامەندی بدەن لەسەر ناردنی بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هیوای خواست کە بەشێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داواکاریی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە.





خه‌ندان
Top