نەتەوە یەکگرتووەکان: حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆر باشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردووە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە هەولێر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەرز نرخاند و گوتی کاری زۆر باش کراوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.4.27 جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق (یۆنامی) لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "بەڕاستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆر باشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کردووە و ئەمە گرنگە".
پلاسخارت ئاماژەی بەوەش کرد: "بەرپرسان لە عێراق ق بەتایبەت هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کاریان باشیان کردووە، دەبێ زۆر وشیار بن، چونکە هێشتا پەتای کۆرۆنا ماوە و جێگەی مەترسییە و دەمەوێ ئەم هەلە بقۆزمەوە و دەمەوێ بە هاووڵاتیانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵێم کە هیچ حکوومەتێک بەتەنیا ناتوانێ بەسەر کۆرۆرنادا سەربەکوێت، چونکە ئەمە کاری هەموومانە بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە".
ئامژەی بەوەش کرد: "ئەمە ئەرکی هەموو تاکێکە بۆ ئەوەی لە دەوروبەری خۆی بەریەککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان دوور بکەوێتەوە، چونکە ئەمە باشترین ڕێکارە بۆ پاراستنی خۆیان و دەشمەوێ سوپاسی هەموو لایەک بکەم و لێرەم و دەچم لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆ دەبمەوە و سبەینێ وا بڕیارە پرێس کۆنفرانسێکی گەورەتر ساز بکەین کە تێیدا تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن".
K24
