ڤیان سەبری: ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حکوومەت و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی٤ی٢٠٢٠ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببنەوە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "ئەمڕۆ کاتژمێر١١ لە بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەرۆک فراکسیۆنییە کوردستانییەکان و شاندی دانوستانکاری حکوومەت لەگەڵ بەغدا کۆ ببینەوە".
گوتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر دوایەمین کۆبوونەوەی شاندی حکوومەت لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا".
لەو کۆبوونەوەیە دوایەمین دەرەنجامی گفتگۆکان و لێکتێگەیشتنەکان دەخرێتە بەردەم فراکسیۆنەکان و هاوکات پێشنیاز و تێبینیی خۆیان لەسەر لێکتێگەیشتنەکان دەخەنە ڕوو".
دوێنێ یەکشەممە 2020.4.26 شاندی دانوستانکاری حکوومەت و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە پەرلەمان دەستخۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ هەوڵ و چالاکییەکانی لەپێناو چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکان کرد.
باسنيوز
