دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

 دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە.



ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە :-

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
26 نیسان









باسنیوز
Top