45 عەمرەكاری كەركووك لە كەرەنتین دەرچوون
د. زیاد خەڵەف جبووری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند دوای مانەوەیان لە کەرەنتین بۆ ماوەی (14) ڕۆژ، کەمێک پێش ئێستا (45) زیارەتکاری ماڵی خودا (عەمرەکار) لە کەرەنتین دەرکران.
گوتیشی سەرجەمیان خەڵکی کەرکووک بوون و پاش گەڕانەوەیان لە سعوودیە، لە نەخۆشخانەی k1 کەرەنتین کرابوون، بەڵام ئەمرۆ دەرکران و نێردرانەوە ماڵی خۆیان، ئەمەش پاش هاتنەوەی پشکنینی دووەمیان لە بەغدا دەرکەوت و هیج کەسێکیان هەڵگری پەتای ڤایرۆسی کۆڕونا نین.
باسنيوز
