تووشبوویەكی نوێ بە پەتای كۆرۆنا لە دهۆك تۆمار كرا
وەزارەتەكە لە راگهیهندراوێكدا ئهنجامی پشكنینهكانی ئەمڕۆی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە تووشبووهكهی ئەمڕۆ تۆمار كراوە، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆکە، بەرکەوتەی تووشبوویەکی پێشووە، کە سەردانی کردووە.
جێی باسە دوای ئەوەی رۆژی 22ی ئەم مانگە لە دهۆك ئاهەنگیان گێڕا بە هۆی نەمانی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا، ئەمە چوارەمین كەسە وەك تووشبووی نوێی پەتاكە تۆمار دەكرێتەوە.
باسنيوز
