پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "سبەی دووشەممە 27/4/2020، کرێی وانەبێژانی مانگی یەک بۆ قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان دابەش دەکرێت".
روونیشکراوەتەوە، کە کاتژمێر 9 بۆ 11 تەنھا قوتابخانە ئامادەییەکان و لە کاتژمێر 11 بۆ 1 قوتابخانە بنەڕەتییەکان سەردانیان بکەن.
هەروەها پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەشی بەوەداوە کە باخچەکان پێشتر وەریان گرتووە.
باسنیوز
