له هه‌ولێر كه‌سێك به تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كه‌سێكیان بە ناوی (ف، م، ب) تەمەن 35 ساڵ، بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر كرد".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمه‌تباره‌كه دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییه‌كى له گه‌ڕه‌كى (مه‌نتكاوه)ى هه‌ولێر دزیوه، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەى 446 لە یاسای سزادان، بەند كراوە.
باسنيوز
