پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.

هاوکات لە پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت کە مانگی رەمەزان، مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قەبووڵ بکات.

مەسرور بارزانی رای گەیاندووە: “بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان بکەم کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان. داواشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.



ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان.


بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان . داواشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ئومێدەوارین هاتنی مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2020/4/23












باسنيوز



Top