ئەحمەد داودئۆغڵو هێرش دەكاتە سەر ئەردۆغان

ئەحمەد داودئۆغڵو هێرش دەكاتە سەر ئەردۆغان
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا، شانازی بەو ماوەیە دەكات كە ئەو سەرۆك وەزیرانی توركیا بووە، بەڵام هێرش دەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان بەوەی باس لەو سەركەوتنانە ناكات كە لە سەردەمی ئەودا لە توركیادا هاتووەنەتە كایەوە.

لە دیمانەیەكیدا بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆنیی توركیا، داودئۆغڵو باس لە شكستی سیاسەتی دەرەوەی توركیا لە سووریا دەکات.

ئەو پێی وایە ئەو شكستەی توركیا لە سووریا تووشی بووە، تاوانەكەی دەخەنە ئە ستۆی ئەو، چونكە لەو سەردەمانەدا سەرۆك وەزیرانی توركیا بووە، بەڵام ئەو دەڵێت: "لەڕاستیدا شكستەكە شكستی ئەردۆغانە، ئەگەر دەسەڵاتی تەواو لە دەستی من بوایە، و كەس دسەتی لە كارەكانم وەرنەدایە، ئێستا حاڵی توركیا لە سووریا بەو شێوەیە نەدەبوو".

باس لەوەش دەكات، كاتێك دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی توركیا كێشاوەتەوە، لە تەواوی توركیا هەموو خەندەق و بەربەستەكان كۆتایی پێ هاتبوو و شەڕ نەمابوو، بۆیە كاتێك ئەردۆغان دەڵێت (توركیای كۆن) مەبەستی لە ساڵانی نەوەدەكانە، نەك ئەو ساڵانەی من سەرۆك وەزیران بووم.

داودئۆغڵو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، توركیا گەڕاوەتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكان و لە هەموو رووەیەكەوە بەرەو لاوازی دەچێت، هۆكارەكەشی بۆ شكستی ئاكەپە دەگەڕێنێتەوە.












باسنيوز



Top