بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان: سەرجەم تووشبوان بە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان: سەرجەم تووشبوان بە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان ڕای دەگەیەنێت سەرجەم تووشبوانی ڤایرۆسی پەتای کۆرۆنا لە سنووری قەزای دەربەندیخان چاک بوونەتەوە.

دکتۆرە سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای دەربەندیخان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بە ئاساییبوونەوەی دۆخی دەربەندیخان كرد و بەناوی تەندروستییەوە سوپاسی دانیشتوانی شارەكەی كرد كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بوون".

ڕوونیشی کردەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان زیاتر لە٥٠٠ پشكنین بۆ ھاووڵاتیان ئەنجام دراوە و لەو ژمارەیەش ٣٣ كەسیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئێستا سەرجەمیان چاك بوونەتەوە و گەڕاونەتە ماڵەوە".

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان هاوکات سوپاسی ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە لەم ماوەیەدا پاڵپشت و ھاوكاری كەرتی تەندروستیی دەربەندیخان بوون.












باسنيوز



Top