بەسرە.. هونەرمەندێک بەهۆی سووکایەتی بە پۆلیس دەستگیر دەکرێت
رۆژی شەممەی رابردوو هونەرمەند خالید حەنین لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لەکاتی سووڕانەوەی لە شەقامەکان تۆماری کردبوو، لە بازگەیەک سووکایەتی و جنێوی لە پۆلیس داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-4-2020، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە پۆلیس خالید حەنینی دەستگیر کردووە و رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگرێتە بەر.
لە گرتو ڤیدیۆییەکدا، کە خالید حەنین بەشێوەی راستەوخۆ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی دەکردەوە، پۆلیسێک لە بازگەیەکی بەسرە وەک رێزێک بۆی، رایناگرێت و ئاماژەی رۆشتنی بۆ دەکات، لەوکاتەدا خالید حەنین سوپاسی دەکا، بەڵام کە لە بازگەکە تێدەپەڕێ، سووکایەتی پێدەکا و جنێوی پێدەدات.
باسنيوز
