وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەردەکات

 وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەردەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بریار لەبارەی قەدەغەی ھاتووچۆ ده‌دات و پارێزگاکانیش لەم چوارچێوەیە بڕیار و ڕێنوێنیی نوێ ده‌رده‌كه‌ن.

بەپێ زانیارییەکان بڕیار وایه‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/4/2020، وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆ بدات، کە وەزارەتی تەندروستی داوای کردووە قەدەغەی ھاتوچۆ درێژ بکرێته‌وه‌، چونکە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەى په‌تاى کۆرۆنا ھێشتا ماون.

بڕیار وایه دوای ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاکان ڕێکار و ڕێنوێنیی تازە دەربکەن، بەشێک لە ڕێنوێنییه‌كانى پێشتریش کات و شێوازیان گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت، ئاسانکاریی زیاتریش بۆ ھاووڵاتییان دەکرێت.




باسنیوز
Top